لاشەی ٦٠ کەسیان ناردە پزیشکی دادی

مووسڵ-KDP.info-به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ ئاشكراى ده‌كات ژماره‌یه‌ك لاشه گه‌ڕایه‌وه بۆ پزیشكى دادی مووسڵ و كارگه‌یه‌كى بۆمب دروستكردنیش ته‌قیه‌وه.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ لاشه ئەو 60 کوژراوەی داعش کە حه‌فته‌ى پێشوو گوللەبارانی کردبوون، گه‌ڕایه‌وه بۆ پزیشكى دادوه‌رىیەکەی مووسڵ."
(عیسمه‌ت) گوتیشى: له گه‌ڕه‌كى مه‌ئموونى شارى مووسڵدا، داعش كارگه‌ى دروستكردنى بۆمبیان لێ تەقیوەتەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




