بە پڕۆژە کار بۆ نەهێشتنی دوومووچەیی دەکەن

هەولێر-KDP.info-به مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى دوو مووچه‌یى له هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌رله‌مانه‌وه پڕۆژه‌بڕیارێك ئاماده ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى كه نایاسایی دوو مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن؛ ئه‌بێت له ماوه‌ى 60 ڕۆژدا ڕایبگەیێنن.
به‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ 28/4/2015 لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى (عێزه‌ت سابیر) سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ته‌واوی ئه‌ندامانی و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌ماندا كۆ بوونەوه.
عێزه‌ت سابیر سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، به ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند: "ته‌وه‌رى یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پڕۆژه‌بڕیارێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دوو مووچه‌یان هه‌یه، ده‌بێت له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا كه له شه‌ست ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى دوو مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن و، مووچه‌یه‌كیان نایاساییه، بچن ئیعلانى بكه‌ن تا ئه‌و ڕێکەوتە؛ تا ئه‌و ڕێکەوتە ئەگه‌ر ئیعلانیان نه‌كرد، سزا بدرێن و، ئه‌وه‌ى كه وه‌ریان گرتووه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه به ڕێژه‌ى له سه‌دا بیستى مووچه‌كه‌یان."
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند: "ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و وه‌ڵامه‌ى كه حكوومه‌ت داویه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕاگرتنى یاسای خانه‌نشینى یه‌كگرتووى عێراق له هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كى نادیار له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى له هه‌رێمدا هه‌یه، ئێمه یاداشتێكمان ئاماده كردووه له به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی كه حكوومه‌ت داویه‌تى ئاراسته‌ى حكوومه‌تی ده‌كه‌ین، كه تیایدا جه‌ختمان له چه‌ند خاڵێك كردووەته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سیسته‌مى مووچه‌یى ڕێك بخه‌یته‌وه، ئه‌بێ دوومووچه‌ى نه‌هێڵیت و خانه‌نشینى ڕێك بخه‌یته‌وه، هه‌موو ئه‌و پارانه‌ى كۆی ده‌كه‌یته‌وه ده‌توانى زۆر به ئاسانى پڕۆژه‌یاسای یه‌كگرتووى خانه‌نشینیى عێراق له هه‌رێمى كوردستانیش جێبه‌جێ بكه‌یت، چونكه خاڵى زۆر ئیجابى تێدایه و، ئه‌و یاداشته له ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه‌وه بۆ حكوومه‌ت به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه."
بڵند ئیبراھیم




