٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاسمانەهێرشەکان بە بەرنامەن.. ئەمیری ناوچەی مەخموو و 40 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  جێگری سەرپەرشتیاری میحوه‌رى گویڕ- مەخموور رایگەیاند، لە دوو كردەی سەربازیدا زیاتر لە 40 داعش كوژراون و ئەمیری ناوچەكەیش یەكێكه‌ لە كوژراوەكان.

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێڕ (ئاراس حه‌سۆ میرخان) بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە 48 سه‌عاتى رابردوودا هێزی پێشمەرگە 4 گوندى دەستنیشان كرد كە بنكە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش بوون لە سنووری مەخموور و، زانیاریی تەواویشمان بە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دا، کە لە دوو هێرشی جاوازدا لە سنووری باقرت لە ناوچەی قەبری سەید و چەند ناوچەیەكی تری مەخموور، تیرۆریستان كرانە ئامانج و بە باشی كوتران ".

پێوەست بە زیانەكانی تیرۆریستان (میرخان) گوتی كرد: "لە هەردوو كردە سەربازییەكەدا زیاتر لە 40 داعش كوژراون، كە ئەمیری ناوچەكەیش یەكێك بوو لە كوژراوەكان، جگە لەوەی چەندەها كەلوپەلی سەربازی و ئۆتۆمبێلیان لێ سوتێندراوە، بەو هۆیەشەوە تیرۆریستان شپرزەیەكی زۆریان پێوە دیارە".

بە گوتەی جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێڕ، داعش تەنیا جموجۆڵێكی زۆركەمی لە میحوەرەکە ماوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە تەنیا نیشانی بدەن لەو ناوچانە بوونیان هەیە، ئەگینا توانای هێرشبردنیان نەماوە و ناتوانن خاڵێكی سەربازیی پێشمەرگەش داگیر بكەن. لە ئیستایشدا هێزی پێشمەرگە رۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرەوپێش دەچێت.

جەختیش دەکاتەوە کە، ئەم بۆردوومانانە بە بەرنامە كاری بۆ دەكرێت و بەردەوامیش دەبێت .

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار