نوورى بریمۆ: ده‌یان جاره په‌یه‌ده هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گاكانمان

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیموركراتى كوردستان-سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌یه‌ده ده‌ستى به گوشار دروستكردن كردووه بۆ سه‌رهێزه‌كانى ڕۆژئاوا و ده‌یه‌وێت ئازادى له‌ناو ببات.
(نوورى بریمۆ) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان-سووریا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دوێنێ (28/4/2015)له عه‌فرین هێزێكى چه‌كدارى سه‌ر به‌په‌یه‌ده هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاى پارتیى دیموركراتى كوردستان-سووریا و بۆنه‌یه‌كى حزبییان تێك‌داوه و له‌ناو بۆنه‌كه‌دا ئاڵا و لۆگۆى كوردستان و سه‌رجه‌م پێداویستیى ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه، له كاتێكدا ئه‌و بۆنه‌یه له‌ناو هۆڵێكى داخراو كراوه و بۆنه‌یه‌كى حزبیى بووه چ په‌یوه‌ندى به په‌یه‌ده‌وه هه‌یه، دێت هه‌ڵ ده‌كوتێه سه‌ر باره‌گاى حزبى.
(بریمۆ) گوتیشى: "ئه‌وه بۆ ده‌یان جاره په‌یه‌ده بێ باكانه له‌كاتى بۆنه‌ى حزبى به‌بێ گوێدانه پره‌نسیپى كارى حزبایه‌تى به كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گاكانى پارتیى دیموركاتى كوردستان-سووریا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى گوتیشى: "په‌یه‌ده گوشاره‌كانى چڕ كردووەته‌وه، به‌تایبه‌تى له كۆبانێ به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه نزیكن له پارته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى بیركردنه‌وه‌ى خۆى و ته‌نانه‌ت ڕێگا به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه نادات كه كوڕیان چه‌كدارى هێزه‌كانى دیكه‌یه، بۆیه پێش چوونى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ داوامان له په‌یه‌ده كرد كه پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژئاوا بچن شاره‌كه بپارێزن، به‌ڵام ڕێگایان نه‌دا ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن سوپاى سووریا بێته شاره كوردیه‌كانه‌وه به‌س ڕێگا ناده‌ن پێشمه‌رگه‌ى حزبه‌كانى دیكه بڕواته ڕۆژئاوا.
كارزان سه‌باح هه‌ورامى




