٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ عه‌بادى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى سه‌رسار، ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- بڕیارە ئه‌مڕۆ سێ شەممە، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات و باس لەبارودۆخی ئاسایشی وڵات بكات.

(سیروان عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند: "بڕیارە ئه‌مڕۆ سێ شەممە (حەیدەر عەبادی)، سەرۆك وەزیرانى عێراق بەشداری كۆبوونەوەكه‌ی ئەنجوومەنی نوێنه‌ران بكات و باس لەدوا پێشهاتە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی بكات.

(سیروان عه‌بدوڵڵا) گوتیشى: "بڕیاره‌ (خالید عوبێدى) وەزیری بەرگری عیراقیش ئامادە ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێت و باس لەرووداوەكانی ناوچەی (سەرسار) بكات.

لە پەلاماری چه‌كدارانی رێكخراوای تیرۆرستی داعش بۆسەر ناوچەی(سەرسار) یەكەیەكی سوپای عیراق لەناوچەكە بوون، بەڵام دوای گەمارۆدانیان لەلایەن داعشەوە هەموویان كوژراون ئه‌مه‌ش بووه‌ ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر حكوومه‌تى عیراق.

كارزان سه‌باح هه‌ورامى
 

هەواڵی پەیوەندیدار