دایكه عایشه مه‌دالیای رێزلێنانی پێ ده‌به‌خشرێت.. وتارێكیش له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشكه‌ش ده‌كات

سۆران-KDP.info- دایكه (عایشه)، دایكی سێ برای شه‌هید، له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سروور بارزانی) به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێكه‌وت و له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مه‌دالیای رێزلێنانی پێ ده‌به‌خشرێت.
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان نازناوی دایكی شه‌هیدانی به‌خشیه دایكی سێ برای شه‌هید، ئه‌وه‌یش وه‌ك رێزگرتن بۆ ئه‌و شێره‌ژنه، كه سێ كوڕی به‌یه‌كه‌وه كرده قوربانی كوردستان.
(مه‌لا) گوتیشی: "بڕیار بوو، پێش ماوه‌یه‌ك كه هه‌تا وڵاتی توركیا چوو بوو، تا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا مه‌دالیای رێزلێنانی پێ ببه‌خشرێت و وتارێك له‌ناو ئه‌و په‌ڕله‌مانه پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له ڤیزاكه‌ی، سه‌ردانه‌كه‌ى دواكه‌وت و، ئه‌مڕۆش دووباره له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سروور بارزانی) به‌ره‌و ئه‌روپا به‌ڕێكه‌وت و بڕیاره له سێ رۆژی داهاتوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه بڕیاری دابوو چاوی به دایكی شه‌هیدانی كوردستان بكه‌وێت، پێشوازى لێ بكرێت و مه‌دالیای رێزلێنانی پێ ببه‌خشرێت و وتارێكیش له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێشكه‌ش بكات".
رابین شێروانی




