به ڤیدیۆ.. حاكم هاوژین بە بەڵگەوە گوشاری سەرۆكی دادگایەك دەخاتە ڕوو

گهرمیان-KDP.info- دادوەر (هاوژین حامد) كە لەسەر دۆسیەی تاوانبارانی ئەنفال سزا درا بە گواستنەوەی لە كفرییەوە بۆ ئامێدی، تۆمارێكی دەنگی نێوان خۆی و سەرۆكی دادگای ساغکردنەوەی تاوانەكانی كەركووك ــ گەرمیان بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت سەرۆكی دادگاكە گوشار دەخاتە سەری سەبارەت بە سزانەدانی مستەشارەكان و ڕەوانەنەكردنیان بۆ بەغدا.
دادوەر (هاوژین) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی كەمێك لەمەوبەر تۆمارەدەنگێکی بڵاو كردەوە و لە نووسینێكیشدا كە لەگەڵ تۆمارەدەنگەكەدا بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە: "ببینن چۆن دادوەر ئەكرەم سەرۆكی دادگای تاوانەكانی كەركووك گەرمیان گوشار دەخاتە سەرم بۆ ئەوەی دەستگیركراوانی ئەنفال ئازاد بكەم و، هەروەها بێتاقەت دەبێت كە دەزانێت سوورم لەسەر ناردنیان بۆ بەغدا لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە."
هەر لە نووسینەكەدا هاتووە: "ئەمە وەڵامێكە بۆ ئەو وتەبێژ كە گوتوویەتی حاكم هاوژین ڕۆڵی نەبووە."
حاكم (هاوژین) ڕایشیگەیاندووە كە بە سەدان سەعات تۆمارەدەنگی لایە و هەموویان بڵاو دەكاتەوە.
كاروان جاف




