هێمای كوردی لەسەر دوو جۆر دراوی تازە چاپ دەكرێت

هەولێر-KDP.info-بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هێمای کوردی لەسەر دوو جۆر دراوی تازە چاپ دەکڕیت.
(ئەدهەم كەریم دەروێش) بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بانكی ناوەندی عێراق بۆ چاپكردنی جۆری تازەی دراو، داوای چەند هێمایەكی لە بانكی ناوەندی كوردستان كردوە، لەساڵی رابردوودا لەسەر داوای بانكی ناوەندی عێراق چەند هێمایەكی كوردستانمان ناردووە بۆ ئەوەی لەسەر پارەی تازە چاپ بكرێت".
(ئەدهەم كەریم دەروێش) گوتیشی: "هێماكان بریتین لە هەندێك شوێنەوار وەكو قەڵای هەولێر و، تاڤگەی گەلی عەلیبەگ و، وێنەی هەندێك چیا و شوێنەواری كوردستان."
(حاكم سەرحان ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەنجاهەزار دیناری و سەدهەزار دیناری ئامادەكارییەکی تەواوی بۆ كراوە بۆ ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە و، هێما و زمانی كوردییشی پێوەیە."
یەحیا سابیر




