٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال داعش گورزێکی دیکەی پێ کەوت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، چەکدارنی داعشیان لە شارۆچکەی شنگال، تێر کوتاوە؛ لەو بۆردومانەدا، داعش 11 تیرۆریستیان لێ کوژراوە و، چەند ئۆتۆمبیلێکیشیان لێ داڕزا.
مقەدەم (سامی حەسەن) لە فەرماندە پێشمەرگەکانی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوراەیە،  فڕۆکە جەنگییەکان دیسان مۆڵگەیەکی داعشیان لە گەڕەکی نەسر لە شنگال بۆردومان کرد و، گورزێکی قورسیان لێ دان".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەو بۆردومانەدا، داعش لانی کەم 11 چەکداریان لێ داعش کوژراوە و،  دوو ئۆتۆمبێلیشیان لێ پەڕپووت بوو."
ئەو فەرماندە پێشمەرگەیە ئەوەشی  خستە ڕوو کە بۆردومانەکە بە چاوساغیی پیشمەرگە کراوە.
هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار