٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ لەبارەی ئامادەکردنی دەستوور کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەینێ دیسان لەگەڵ فراکسیۆنەکان لەبارەی دروستکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن  و، جەختیشی کردەوە،خاڵە جیاوازیەکان زۆر کەمن.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان(فەخرەدین قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:" دوێنێ لەگەڵ فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستور کۆبوونەوە، بەڵام فراکسیۆنی سەوز ئامادە نەبوو و، پرسێک ھەبوو پێویستی بە ڕای ئەوان ھەبوو، بۆیە کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ڕۆژی سێشەممە.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، بڕیارە سبەی ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە کۆ ببنەوە، بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی ئەو لیژنەیە.
(فەخرەدین قادر) ڕوونیشی کردەوە، خاڵە جیاوازەکانی نێوان فراکسیۆنەکان بۆ پێکهێنانی ئەو لیژنەیە ئەوەندە نییە و، ئومێدەوارین بگەینە ڕێککەوتن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار