پێداویستی تەندروستی بۆ دەڤەری سۆران دابین کرا

سۆران-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بە ئاوارەكان، داودەرمانێکی زۆر و کۆڵێ پێداویستی پزیشكییان بەسەر نەخۆشخانەكانی دەڤەری سۆراندا دابەش كرد.
(مینا تەها) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە كارە خێرخوازییەكانی خۆی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، دوو تۆن و 600 كیلۆ پێداویستی تەندروستی كە لە 9 جۆر كەلوپەلی تەندروستی و فریاگوزاری سەرەتایی پێك هاتبوون بەسەر بنكە تەندروستییەكانی هەرچوار شارۆچكەکەی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندزدا دابەش كران.
گوتیشی: ئەو هاوكاریانە وەك بەشێك لەو كۆمەك و هاوكاریانە هەژمار دەكرێت كە بۆ بنكە تەندروستییەكانی دەڤەرەكە كە ئێستا بە هۆی كەمیی داوودەرمانەوە پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر ئەو بنكانە بوو، لەبەر ئەو هەموو ئاوارەیە، داواكارین ئەو جۆرە هاوكاریانە بەردەوام بن."
ڕابین شێروانی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
