٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

خۆراك و پێداویستی بەسەر 750 خێزانە ئاوارەی کەمپی بەحرکە دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە لە دوو هەڵمەتدا، خۆراك و پێداویستیی بەسەر 750 خێزاندا دابەش کرد.

ڕۆژی 27/4/2015 لە بەردەوامی كارو چالاكی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ئاوارەان لە هەرێمی كوردستان، بە بەردەوامی لەلایەن ئۆفیس و تیمەكانی دەزگاوە هاوكاری جۆراوجۆر بەسەر پەنابەراندا دابەش دەكرێت، لەو میانەشدا لە دوو هەڵمەتی جیادا لە كەمپی بەحركە بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراك ( WFP)ـدا خۆراكیان بەسەر 750 خێزانە ئاوارەی كەمپەكەدا دابەش کرد. لەلایەكی دیكەو لە هەڵمەتێكی تردا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو پاكوخاوێنیی پەنابەران هەستا بە دابەشكردنی پێداویستیەكانی پاكەوەكەری وەك (سابوون، تایت، زاهی) بەسەر (750) خێزانە ئاوارەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار