٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكکۆماری ئەرمەنستان: ئێمەیش لە كارەساتی جینۆسایدی کورد تێدەگەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەرمەنستان -KDP.info- سەرۆکكۆماری ئەرمەنستان (سیرج سیركیسیان) لە ڕێگەی لاوێكی كوردەوە كە بەشداری یادی 100 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەكانی لە یەریڤان كرد، سوپاسی خۆی گەیاندە پەرلەمان و خەڵكی كوردستان كە دەیانەوێ كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان بە جینۆساید بناسێنن.

جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی جیهان (فەلاح حەسەن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە نوێنەرایەتیی لاوانی دیموكراتی جیهان كە 93 وڵات تێیدا ئەندامن، لە بری لاوان و خەڵكی كوردستانیش، لە چوارچێوەی یادەكەدا لە یەریڤان، پەیامی فەرمیی سەرەخۆشیمان بە سەرۆکكۆمار و گەلی ئەرمەنستان گەیاند لە یادی 100 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا؛ سەركۆماریش سوپاسی پەرلەمان و خەڵكی كوردستانی كرد كە لە كارەساتەكەی ئەوان تێدەگەن و هەوڵی ئەوە دەدەن كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان بە جینۆساید بناسێنن."
(فەلاح حەسەن) گوتیشی: "سەرۆكی ئەرمەنستان باسی لە پرۆسە بەدناوەکەی جینۆسایدی كورد لە سەردەمی (سەدام حوسێن)ـدا كرد و، گوتیشی: "چۆن ئێوە لە كارەساتەكەی ئێمە دەگەن، ئێمەیش لە كارەساتی جینۆسایدی ئێوە دەگەین."
بۆ دەبڕینی ڕێزی زیاتریش، جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی جیهان دیارییەكی پێشكەش بە سەرۆكی ئەرمەنستان كرد و، داوای لێ كرد پشتیوانیی زیاتری هەرێمی كوردستان بكەن.
كارزان حەیدەر

هەواڵی پەیوەندیدار