٥٥ هەزار ئافرەت لە وەزارەتێکدا مووچە خۆرن

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە 55 هەزار ئافرەت لە حكوومەت سوودمەندن.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كورستان لە ڕاگەیێندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئێستا زیاتر لە 55هەزار بێوەژن و گەورەكچ لە وەزارەتی كار سوودمەندن.
بە پێی ڕاگەیێندراوەكە، تەنها لە شاری هەولێردا 15018 بێوەژن هەنە و، لە شارەكانی سلێمانی و، هەڵەبجەی شەهیدیش 19594 بێوەژن و لەشاری دهۆك 7019 و لە گەرمیانیش 3634 بێوەژن هەن كە كۆی گشتیان دەكاتە (45265) ئافرەتی سوودمەند.
سەبارەت بە ئاماری قەیرەكچان هاتووە: "لە شاری هەولێر 931 ئافرەت و، لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید 946 ئافرەت و لە شاری دهۆك 681 ئافرەت و لە گەرمیانیش 416 ئافرەت وەك گەورەكچ سوودمەندن كە كۆی گشتیان دەكاتە (2974) ئافرەت.
لە بارەی ئافرەتانی تەڵاقدراو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕاگەیێندراوەكەدا ئاشكرای كردووە: "لە شاری هەولێر 2227 ئافرەت و لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید 3269 ئافرەت و لە شاری دهۆك 711 ئافرەت و لە گەرمیانیش 654 ئافرەت وەك قەیرەكچ سوودمەندن، 6861 ئافرەت."
ئەم ئافرەتانە وەك سوودمەندانی چاودێریی خێزان، مانگانە لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە بڕی 150هەزار دیناریان پێ دەدرێت.
یەحیا سابیر




