٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 162 هاووڵاتییان گرت..ئەمیرێک و ١١ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ‌ڕه‌وشى شارى مووسڵ ئاشكراى کرد، تیرۆرستانى داعش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتىیان گرتووە..ئەمیرێک و ١١ تیرۆریستیش کوژران.

(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "تیرۆریستانى داعش له‌ شاری مووسڵدا 162 هاووڵاتییان ده‌ستگیر كرد؛ ئاخر حازر نەبوونە بچن شەڕیان بۆ بکەن. جگە لەوە 32 ئۆتۆمبێلیشیان لە خەڵکەکە زەوت کردووە." ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یێنگەى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش چوونەتە ناوچه‌ى نه‌مروود له‌ ڕۆژهه‌لاتى شارى مووسڵ و، 25 بازرگانیان له‌سێداره‌ داوە؛ ئه‌و بازرگانانه‌ ئاماده ‌نه‌بوونه‌ باج بده‌ن بە داعش."
گوتیشی کە، مینێکی چێنراو لە بارەگایەکی داعشان لە گەڕەکی 17ـی تەمووزی ڕۆژئاوای مووسڵدا تەقیەوە و، ئەمیرێک و 11 تیرۆریستی داعشان لە کۆڵ بوونەوە.
بڵند ئیبراهیم-هەژار مەموزینی- نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار