لە باشیکدا ٢٠ تیرۆریست كوژران

باشیک-KDP.info-سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له میحوه‌رى باشیك ئاشكراى ده‌كات تیرۆریستانى داعش لە نزیك شاره‌دێى باشیكدا کۆبوونەوە تا هێرش بهێنن؛ فڕۆکە جەنگییەکانیان چوونە سەریان و، بوردومانیان کردن.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یێنگەى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له میحوه‌رى باشیك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆردوومانى چوارڕیانى شاره‌دێى باشیكیان كرد كه تیرۆرستانى داعش له‌وێ خۆیان كۆ كردبووەوه به هه‌مه‌ر و ترۆمبێلى گولله‌بەندەوە هێرش بهێنن."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یێنگەی لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى:"له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه‌دا داعش 20 تیرۆریستیان لێ کوژرا و، سێ هه‌مه‌ر و شۆفڵێكیشیان لێ داڕزا."
نه‌شوان به‌رزنجى




