٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ فەرمانگەکانی دادوەری ئیدانەی ڕووداوەکەی گەرمیان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەكی باڵای باوەڕپێكراو لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ڕایگەیاند بەیانی سەعات 10  بۆ هەڵویستوەرگرتن لە بەرانبەر هێرشەكەی سەر سەرۆكایەتی دادگای گەرمیان، لە بەردەم سەرجەم فەرمانگەكانی دادوەری هەرێمدا دەبێتە مانگرتن.

سەرچاوەیەكی باڵای باوەڕپێكراو لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: سبەی سێ شەممە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم و دادگای پێداچونەوە لەگەڵ هەرچوار دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركووك گەرمیان، مانگرتنی گشتی ڕادەگەیێنن لە بەردەم فەرمانگە و دامودەزگاكانیاندا.
سەرچاوەكە گوتیشی: ئەم مانگرتنە بەهۆی ئەو ڕەفتارە ناشیرینەیە كە دوێنی هێرش كرایە سەر سەرۆكایەتیی دادگای گەرمیان؛ لەو هێرشەشدا دەرگایان شكاند و هێرشیان كردە ناو حەرەمی دادگا و، سووكایەتییان بە دادوەر و دادگا و فەرمانبەران كرد، بۆیە وەكو هەڵوێستوەرگرتنێك سبەی لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری و دادگاكانی تێهەڵچوونەوە و دادگای پێداچوونەوەدا مانگرتن دەست پێدەكات.
سەرباز واحید

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار