پێدانی قه‌رز بۆ پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان بەردەوامە..7315 هاووڵاتی سوودمەند بوونە

هەولێر-KDP.info-(ئارام ئه‌نوه‌ر)، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانی پرۆژه بچووكه‌كانی لاوان له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه، به‌ڕێوه‌به‌رایەتییەکەیان به‌رده‌وامە له وه‌رگرتنی داواكاریی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه داوای قه‌رز ده‌كه‌ن.
پرۆژه‌ی قه‌رزی لاوان له ته‌مووزی 2011ده‌ستی پێ كردووه و بەگوێرەی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەکە، کە 6ی نیسانی 2015تۆمارکراوە، تا ئێستا 7315هاووڵاتی لە پڕۆەژەی قەرزی بچووک سوودمەند بوونە، بایی 76ملیار و 551ملیۆن و 700هەزای دیناری عیراقی قەرز دراوە کە پڕۆژەکانیش بریتین له پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی و گه‌شتیاری و بازرگانی.
دەربارەی ئەوەی کە چۆن لە کاتێکدا قه‌رزی بچووك به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێشینه وقه‌رزه‌كانی دی حكوومه‌ت وه‌كو پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری وخانووبه‌ره و كشتوكاڵ وه‌ستاون، -(ئارام ئه‌نوه‌ر)، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانی پرۆژه بچووكه‌كانی لاوان له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "سیسته‌می ئه‌و قه‌رزو پێشینانه‌ی حكوومه‌ت، بوار نادات به‌رده‌وام بن، چونكه سیسته‌می ئه‌وان 'حیسابی داخراوه' واتا پاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام سیسته‌می ئێمه سیستمه‌می 'حیسابی خولاوه' یە، واتا پاره‌كه‌ی قەرزار دەیداتەوە دەچێتە سندوقێك و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه، بەڵکو سەرلە نوێ دەدرێتەوە لاوان وەکو قەرزی نوێ."
(ئارام ئەنوەر) دەیشڵێت، له كاتێكدا کە مووچه دوادەکەوێت وپاره وه‌ك پێویست نییه، پڕۆژەی قه‌رزی بچوک هاوكاری ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی کردووە بۆ په‌یداكردنی بژێویی ژیان، جگه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزیان وه‌رگرتووه سه‌رچاوه‌ی داراییان ده‌ست كه‌وتووه وهه‌لی كار بۆ چه‌ندین كه‌سی تریش ره‌خسێندراوه.
به‌پێی رێنماییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی داوای قه‌رز ده‌كات، ده‌بێ ته‌مه‌نی له 15بۆ 35ساڵی بێت، توانای به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌ی هه‌بێت، فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت نه‌بێت و له كاتی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌یشدا ده‌بێت كه‌فیلی هه‌بێت.
(ئارام ئه‌نوه‌ر) ئاماژەیشی دا، "ئه‌و قه‌رزه هیچ زیاده‌ی ناچێته سه‌ر و لە ماوه‌ی شەش ساڵ وه‌رده‌گرینه‌وه، پێنج ساڵیش له باج ده‌به‌خشرێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك 11ملیۆن دیناری بۆ ده‌ربچێت، ئه‌وه شەش مانگ جارێك ملیۆنێكی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و لە ماوەی شەش مانگی یه‌كه‌م دوای بەخشینی قەرزەکە، هیچ قستێك وه‌رناگرینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژەکە بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی."




