زێڕه‌ڤانی 3 منداڵی برینداری لە مه‌رگ ڕزگار كرد

کەسکێ-KDP.info-هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی 3 منداڵی برینداری تۆپبارانێكی كوێرانه‌ی چه‌كدارانی داعشی له مه‌رگ ڕزگار كرد و، بۆ چاره‌سه‌ر له گوندی (كه‌سكێ)وه گواستیانیه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و، چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینه‌كانیان كرا.
كاتژمێر (05:50) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی نیسانی 2015، چه‌كدارانی داعش گوندی كه‌سكێیان لە زوماردا هاوەنباران كرد و، له ئاكامدا ماڵە عه‌ره‌بێکی گونده‌كه ڕووخا و، دوو كچ و كوڕێکی 4 ساڵانیان بریندار بوون.
پێشمه‌رگه‌كانی به‌تالیۆنی 2ـی ئازادیی فه‌رمانده‌یی زێڕه‌ڤانی ده‌ستبه‌جێ به هانای ئه‌و ماڵه‌وه چوون و برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زوممار و خرانه ژێر چاودێری ته‌ندرووستییه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان پێشكه‌شكرا.
پێشمه‌رگه‌كانی به‌تالیۆنی 2ی ئازادیی فه‌رمانده‌یی زێڕه‌ڤانی كه له‌و میحوه‌ره به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و بۆردومانه‌دا، هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی په‌لاماری كوێرانه‌ی داعشن.
هاوكات كه‌سوكاری منداڵه‌كان سووپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی سه‌لماندوویه‌تی كه به بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌ك پارێزگاری له هاووڵاتیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و ڕێگری له په‌لاماری تیرۆریستانی داعش گرتووه.




