٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی حکوومەت و پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەینێ پێشنیوەڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە و، چەند پرسێک تاوتوێ بکەن، لەوانە ئەو پڕۆژەیاسایا و بڕیارانەی ئاراستەی حکوومەت کراون.

(فەخرەدین قادر) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ سەعات ١٠ـی سەرلەبەیانی دەستەی سەرۆکایەتیی حکوومەت و، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببنەوە؛ ئەم کۆبوونەوە ماوەماوە دەکرێت و، پێشتریش کۆ بوونەتەوە. ھەر یەکەیان تایبەتمەندیی خۆی ھەیە و، کاری ئێمە یاسادانان و چاودێریکردنە و، ئێمە متمانەمان بە حکوومەت داوە و، ئەوانیش دەسەڵاتی جێبەجێکردنن."
(فەخرەدین قادر) گوتیشی، ئێمە کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا و، بڕیارمان ئاراستەی ئەوان کردووە بۆ وەرگرتنی رایان لەسەر بۆ ئەوەی بکرێتە یاسا یاخود بڕیار و، پەرلەمانتاران سەدان پرسیاریان ئاراستەی وەزیرەکان کردووە، بۆیە ئەمە وا دەخوازیت جارجار دانیشتن لەنێوان ھەردوو لایەندا ھەبێت و، لە نزیکەوە لە یەک حاڵی ببن بۆ ئەوەی بابەتەکان بە لاڕێدا نەبرێت و، خوێندنەوەی ئەوەی بۆ نەکرێت کە حکوومەت و پەرلەمان خەریکی ڕووخاندن و داڕزاندنی یەکترن و، وای پێشان بدەین کە ھەر یەکەیان خەریکی کاری خۆیانن.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار