٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگالدا، داعش بڕستی لێ بڕاوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگالەوە ڕایگەیاند، داعش لە شنگال لە ڕووی ئیدارییەوە  زۆر لاواز بووە و بەرەو نەمان دەچێت، هەر لەبەر ئەوەیشە دەستی بە تەقاندنەوەی ماڵ و، خانووی هاووڵاتیان كردووە.
(عەقید عیسا زێوەیی) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕەوشی شنگال ئارامە، ئاخر داعشەکانی ئێرە بڕستیان لە بەر بڕاوە؛ لە ڕووی ئیدارییەوە زۆر لاواز بوونە و، هەر جارێك هێزەكانی پێشمەرگە لێیان بدەن، بە دەیان جەنازە لە بەرەكانی جەنگ دەمێنەوە."
گوتیشی: داعش لە ترسی هێزەكانی پێشمەرگە دەستی بە تەقاندنەوە و سووتاندنی ئۆتۆمبێل و خانووی هاووڵاتیان كردووە و، ڕۆژانە بە دەیان خانوو دەتەقێنێتەوە؛ دیارە دۆش داماون بۆیە وا دەکەن. زۆربەی ڕێگە سەرەكییەكانی ناو شنگالیشیان لێ گیراوە، ناتوانن بە ئاسانی هاتوچۆ بكەن. لە ڕووی داراییشەوە تەواو لاواز بوونە و، كەلوپەلی پێویستیان ناگاتە دەست."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار