پێشمەرگە لە زەمینەوە و فڕۆکە لە ئاسمانەوە داعشیان ئاگر باران کرد

باشیک-KDP.info-سەرچاوەیەک لە سنووری پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە زەمینەوە و، فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ئاسمانەوە باشیک و بەرتلەیان کوتاوە و، 44 داعشە تیرۆریست کوژران.
سەعید مەموزینی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەمە، تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە شارەدێی باشیکدا تێرکوت کرد و، 21 داعشە تیرۆریست زیاتریشیان کوشت."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "لە بۆردومانی شارەدێی بەرتلەیشدا، زیاتر لە 23 تیرۆریست کوژراون و، شەش ئۆتۆمبێلی داعشانیش داڕزاوە."
هەژار مەموزینی




