لە ناوەراندا، ٢٣ تیرۆریست کوژران

ناوەران-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە میحوەری ناوەران دەڵێ، فڕۆکە جەنگییەکان، ٢٣ داعشیان کوشت.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە میحوەری ناوەران لە گوندی خورسیبات بنکە و بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کرد و، ٢٣ تیرۆرستیان لە داعشان کوشت و، چوار ئۆتۆمبێلیشیان لێیان سووتاند."
(سەعید مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ لە سەد زیندانی، هەر یەکە و، بایی دووملیۆن دیناریان سەندووە و، پاش ئەوەی هەر کامە و، هەشتا قامچییشیان لێیان داوە، بەریان داون! ئەو کەسانە لەبەر ئەوەی ملیان نەدابوو بچنە شەڕ، زیندانی کرابوون.
بڵند ئیبراھیم




