٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بادۆش ئەمیرێک و٤٠ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

بادۆش-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵخواردنەوەیەکی تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج؛ لە ئاکامدا ئەمیرێک و ٤٠ تیرۆرست کوژراون.
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی ناوچەی دیجلە پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زومار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە بادۆشدا کۆ بووبوونەوە و، فڕۆکە جەنگییەکان شوێنەکەیان دەستنیشان کرد و، بۆردومانیان کردووە، لە ئاکامدا ئەمێرێک و ٤٠ تیرۆریستی داعش کوژراون."
(حەسەن خەلۆ) گوتیشی، ئەو ئەمیرە ناوی (ئەحمەد عەلی غەزبانە) و، زۆرینەی تیرۆریستە کوژراوەکانیش خەڵکی لای ئەوانن و، بە ڕەگەز عەرەبن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار