دەبێ بەغدایش بوودجەی مانگانە بە تەواوەتی بنێرێ

هەولێر-KDP.info-(مەسعوود حەیدەر) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی پابەندی ڕێككەوتنی ناردنی نەوت بووە.
(مەسعوود حەیدەر) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تەواو پابەندی ڕێككەوتنی ناردنی نەوت بووە و، هەرێم توانیویەتی كێشە هونەرییەكانی چارە بكات و، ئەم مانگە ڕوژانە ٥٥٠هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە."
(مەسعوود حەیدەر) گوتیشی: "هەرێمی كوردستان پابەندی جێبەجێكردنی یاسای بوودجەی 2015 بووە بۆیە پێویستە حكوومەتی عیراق مافە داراییەكانی هەرێم بدات كە مانگانە زیاتر لە تریلیونێکودووسەدملیار دینارە، ئەگەر ئەو مافە داراییانەی بدات ئەوە كێشەی مووچەدواكەوتن نامێنێت."
ئەندامەكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی تەنها دەكاتە بوودجەی مانگێكی هەرێم.
یەحیا سابیر




