کار بۆ دروستکردنی سندووقی بیمەی کشتوکاڵی دەکەن

هەولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌ڕله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، لیژنه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سندووقى بیمه‌ى كشتو‌كاڵى دروست بكه‌ن.
(به‌شار موشیر ئاغا گۆران) ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له فراكسیۆنى زه‌ردى پەرله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ى چه‌ندین مانگه له لیژنه‌كه‌مان خه‌ریكى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتوكاڵین و، ڕاى چه‌ندین پسپۆڕ و شاره‌زاى بوارى بیمه و كشتوكاڵمان وه‌رگرتووه؛ ئه‌مه‌ش زۆر گرینگە بۆ پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستاندا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ ڕایشیگه‌یاند: "دوو پڕۆژه‌یاسامان له‌وباره‌یه پێشكه‌شى لیژنه‌ى یاسایى كردووه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ردوو پڕۆژه‌یاساكه بكرێت به یه‌ك، چونكه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه و، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین به زووترین كات بخرێته به‌رنامه‌ى كارى په‌ڕله‌مان و گفتووگۆى له‌باره‌وه بكرێت."
(به‌شار ئاغا) گوتیشى، ئه‌م سندووقه سه‌ر به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و پێمان باش بوو به هاوبه‌شى بێت له نێوان كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه به گشتى سه‌ركه‌وتوو بێت، دامه‌زراندنیشى به مه‌به‌ستى خزمه‌ت، وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى جووتیاران له‌و هه‌لومه‌رج و زه‌ره‌ر و زیانه‌ى تووشى به‌روبوومى كشتوكاڵ و سامانى ئاژه‌ڵ ده‌بن له ئه‌نجامى كاره‌ساتى ژینگه‌یه‌ى یاخود هه‌ر هۆكارێك كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستى جووتیار بێت.
(به‌شار گۆران) ئه‌وه‌شى باس كرد كه، ده‌مانه‌وێت مادده‌یه‌كى تر‌ى بۆ زیاد بكه‌ین؛ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین كه تا كێشه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه جێبه‌جێ ناكرێت؛ کەینێ چاره بوو، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




