8000 ئاوارە گه‌ڕاونه‌ته‌وه ڕه‌بیعه

ڕەبیعە -KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانى ڕه‌بیعه ده‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوو‌ڵاتیان به‌رده‌وامه و زۆر خه‌ڵكى ئه‌و سنووره گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گوتیشى له ڕووى ئه‌منیه‌وه ناوچه‌كه زۆر ئارامه.
(عه‌لى عومه‌ر خدر)، 'شاره‌وان'ـى ڕه‌بیعه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "پاش ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌مان له تیرۆریستانى داعش پاک کرایەوە و، ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ئاواره بووبوون وا له سایه‌ى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كاندا، دەگەڕێنەوە؛ تا ئێستا زیاتر له 1000 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه کە 8000 كه‌سێک ده‌بن.
شاره‌وانى ڕه‌بیعه گوتیشى: "هەر حكوومه‌تى هه‌رێم هاوكاریمان ده‌كات؛ دەزگایه‌كى خێرخوازییش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هات بە هانای خەڵکەکەوە و، باربووی کردن."
(عه‌لى عومه‌ر) گله‌یى له حكوومه‌تى ناوه‌ند كرد و، دەڵێت: "تا ئێستا حكوومه‌تى ناوه‌ند هیچ شتێكیان بۆمان نه‌كردووه."
نەشوان بەرزنجى




