پارتی، خەمیادی بۆردومانكرانی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت

هەڵەبجە-KDP.info- 41 ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی لەناوچووەکەی بەعس، بە بۆمبی ناپاڵم هەڵەبجەی بۆردومان کرد؛ بۆ یادکردنەوەی ئەو خەمە، بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرفراوان و، بە سەرپەرشتی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی 12 پارتیی دیموكراتی كوردستان خەمیادێكی تایبەت ڕێک خرا.
دیارە لە ناپاڵمبارانەکەی 41 ساڵ لەمەوبەری هەڵەبجەدا، سەدان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون؛ ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی (فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان لە هۆڵی لقی 12ـدا خەمیادێک ڕێک خرا؛ خەڵکێکی زۆریش هاتبوون بۆ خەمیادەکە.
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیێنەوانییەکەی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان خەمیادەکەی بەڕێوە دەبرد؛ بەرپرسی لقی 12 لە توێی وتارێكدا تیشكی خستە سەر ئەو تاوانانەی كە ڕژێمە یەك لە دوایەكەكانی عێراق دەرهەق بەگەلی كورد کردوویانە؛ گەلی كورد بە خۆڕاگریەوە بەرگری لە مانەوەی خۆی كردووە، تا ئەم ڕۆژە بۆگەلەكەكان هاتووەتە ئاراوە.
هەر بەو خەمەوە لە هۆڵی یادگار (مۆنۆمێنت)ـەکەی هەڵەبجەیشدا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە و، بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بە چەند چالاكییەك ئەو خەمیادە بەرز ڕاگیرا.
26/4/1974 فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمە لەناوچووەکەی بەعس بە دڕندانە ترین شێوە بە بۆمبی ناپاڵم كەوتنە بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجە سەدان هاووڵاتیی بێتاوانیان شەهید و بریندار کرد.
ئاسۆ عەلی




