داعش بەر بوونە یەک و، ١١یان لە یەک کوشت

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، داعشە چیچانییەکان و، خۆماڵییەکان لێیان بوو بە شەڕ و،11 تیرۆریست لە هەردوو لا دا کوژران.
کارگێڕی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتیی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەمە، تیرۆریستە چیچانی و، خۆماڵییەکانی داعشان لە گەڕەکی مووسڵجەدیدەدا، لەسەر پارە تاڵانی بەر بوونە یەک و، 11 تیرۆریست لێ کوژرا."
(سەعید مەموزینی) ئەوەشی خستە ڕوو لە گەڕەکی بابتۆپ داعشان بە بەر چاوی خەڵکەوە پەنجەی سێ هەرزەکاریان بڕییەوە؛ ئاخر یاسای قەدەغەبوونی بەکارهێنانی مۆبایلیان پێشێل کردبوو!
هەژار مەموزینی




