٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەبڕیاری ستایشی فەرمانبەران ڕەت نەكراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات پڕۆژەكەی فەرمانبەران، ڕەت نەكراوە و، تەنها دوا خراوە.
(مەولوود باوەمراد) وەزیری  هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەبڕیاری ستایشی فەرمانبەران، پڕۆژەیەكی چاکە و هەموو لایەك پێیان باشە؛ حكوومەتیش ڕازی بووە لەسەری، بەڵام جارێ  زەحمەتە جێبەجێ بكرێت و، دوا خراوە، چونكە ڕێكاری كارگێڕی و پارەی زۆریشی دەوێت."
پڕۆژەبڕیاری ستایشی فرمانبەران 3 بڕگە لە خۆ دەگرێت، كە بریتین لە " لەبەر دواكەوتنی مووچە، ڕێز و سوپاس ئاراستەی سەرجەم  فەرمانبەران بكرێت، خزمەتی هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2014ـدا  بە دوو ساڵ هەژمار دەكرێت، خزمەتی كارمەندانی گرێبەستیش لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ ئەژمار دەكرێت بۆ ئەوەی بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
وەزیری  هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ڕوونی دەكاتەوە، پڕۆژەكە لای حكوومەتی هەرێمی كوردستانه و، بەردەوام لێكۆڵینەوەی زیاتری بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت جێبەجێ بكرێت.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار