٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥ کەسیان لە قەرەتەپە دەستگیر کرد

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە -KDP.info- ئەوە چەند ڕۆژێکە تیرۆریستان لە دەڤەری شارەدێی قەرەتەپەدا خەریکی ڕەشکوژی و گەنەکارینە؛ پاش ئەوە 15 كەس دەستگیر کراون، ڕەنگە دەستیان لەگەڵ چەكدارانی داعشدا هەبووبێت.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەرەتەپە کە نەیویست ناوی ببەین، بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پاش تەقینەوە بێزیانەکەی حوسەینیەکەی قەرەتەپە، هێزەكانی پۆلیس کەوتنە خۆ و، 15 كەسیان دەستگیر كرد، كە زۆربەیان لەو عەرەبە ئاوارانەن لەبەر شەڕی داعش هاتوونەتە سنووری شارەدێی قەرەتەپە."
دەیشڵێت: "هەڵبەت لەو 15 كەسە، چەند كەسێكیان ئازاد كراون، بەڵام 7 كەسیان بەرگومانن و، شکی زۆرمان لێیانە.
لەوەتی هێزەكانی پێشمەرگە، قەرەتەپەیان گرتووەتەوە، زۆر کڕ و بێوەی بوو، بەڵام حەفتەی ڕابرد، تیرۆریستان دوو تەقینەوەیان کرد و، کۆمەڵە كەسێکیان کوشت.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار