٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم پتر بووە.. ئەنجامی ئەرێنی تۆمار کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(عادل عەبدولمەهدی) وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە، زۆر کەس پێی وابوو ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا سەرناگرێت و ڕەخنەیان لێ دەگرت، بەڵام ئێستا کە ڕێککەوتنەکە ئەنجامێکی باشی ئەرێنیی تۆمار کردووە.
(عادل عەبدولمەهدی) لەمیانی دیمانەیەکی بۆ ڕۆژنامەی عەدالە ڕۆشنایی خستە سەر ڕێککەوتنامەکەی هەولێر و بەغدا و ئەو ڕێککەوتننامەیەی بە شتێکی باش زانی و، گوتی کە، زۆر کەس پێی وابوو ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا سەرناگرێت و ڕەخنەیان لێ دەگرت، بەڵام وا ئێستا ئەنجامێکی ئەرێنی باشی لێ کەوتووەتەوە؛ کەوایە با ئەو کەسانە بە خۆیاندا بچنەوە، ئێمەیش بڕیارێکی بوێرانەمان دا و ڕێک کەوتین و هەنگاوی باشتریش بەڕێوەیە.
وەزیری نەوتی عێراق لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا دەڵێت، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرزترین ڕێژەی تۆمار کردووە؛ لەبارەی نەوتی هەرێمیشەوە دەڵێ، ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕەوانەی بەندەرەکانی جیهان دەکرێت پتر بووە و، نەوتەڵانەکانی کەرکووکیش کەوتوونەتە کار و، لەوێیشەوە نەوت هەناردە دەکرێت.
وەزیری نەوتی عێراق جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنامەکەی هەولێر و بەغدا، هەناردەی نەوتی عێراقی زیاد کردووە.
زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار