٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەگەڵ گەیشتنی پارە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێت، پێویستە بەغدا بۆ ئەم مانگە زیاتر لە 600 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات. دەیشڵێت وەزیری دارایی هەرێم پێیڕاگەیاندووە کە لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، یەکڕاست مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکەن.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاكم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ شاندی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێممان كرد، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لە نێوانمان هەبێت، ئاخر هەماهەنگی نێوانمان گەلێک پێویستە بەتایبەت لەو کاتەی لەبەغدا تاوتووی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە دارایی دەکەین، پێویستە زانیاری تەواومان لەبابەت هەرێم هەبێت و بۆچوونی هەرێمی کوردستانمان لابێت.

(حاكم سەرحان) گوتیشی، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون هەر كاتێك بەغدا پارەیان بۆ رەوانە بكات، دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەن.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، ئەم مانگە هەرێمی كوردستان رێژەیەكی زیاتر نەوتی رادەستی بەغدا كردووە، بۆیە پێویستە زیاتر لە600ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.


بڵند ئیبراهیم
 

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار