فه‌لاح حه‌سه‌ن: هاوخەمیی گه‌لی كوردمان بە گەل و حكوومەتی ئەرمینیا گەیاند

ئەرمینیا-KDP.info- لە یادكردنەوەی 100 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا، لاوێكی كورد تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی قوربانییەكان لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا دانا.
جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان (فەلاح حەسەن) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەو یادەدا بە ناوی لاوانی دیموكراتخوازی جیهان و بە نوێنەرایەتیی تەواوی لاوانی جیهان، سەرەخۆشیی فەرمیمان بە گەل و حكوومەتی ئەرمینیا گەیاندووە، وەكو لاوێكی كوردێكیش هاوخەمیمان نیشان داوە و ئەو مێژووەمان وەبیر ئامادەبووانی یادەكە هێناوەتەوە كە كورد لە سەردەمی ڕژێمی (سەددام حوسێن)ـدا جینۆساید كراوە و ئێستایش لە سەردەمی تیرۆریستانی داعشدا كوردی ئێزدی و كریستیانەكان جینۆساید دەكرێن".
(فەلاح حەسەن) گوتیشی: "وەك ڕێزێك لە قوربانیان، تاجەگوڵینەمان لەسەر مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئەرمەنەكان دانا و نەمامێكیشمان وەك سیمبوڵی لاوانی جیهان لە نزیك مۆنۆمێنتەكە بۆ قوربانییەكان چاند".
دوێنێ شه‌ممه، رێوڕه‌سمی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌كان له سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانییه‌كان به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و به‌رپرسانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتی جیهان له ئیروانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نیستان به‌ڕێوه چوو.
له پاراستنی ئه‌رمه‌كان، كورده‌كانی باشووری كوردستانیش رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه و، له‌و نێوه‌نده‌یشدا له سه‌رده‌مى كوشتارى ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌سه‌رده‌ستى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، گه‌لى كورد و شێخانى بارزان روڵێكى گرنگیان هه‌بووه له یارمه‌تیدان وداڵده‌دانى ئه‌رمه‌نییه‌كان و، مه‌لا مسته‌فاى بارزانى له‌سه‌ر راسپارده‌ى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان چووه به‌هانیانه‌وه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌رمه‌نیی له كوشتن رزگاركردووه.
كارزان حەیدەر




