٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دەیەوێ فراکسیۆنە یەک کورسیەکانیش نوێنەریان هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، فراکسیۆنەکەمان پێداگری دەکات بۆ ئەو فراکسیۆنانەی کە تەنیا یەک کورسییان لە پەرلەماندا هەیە، ئەوانیش نوێنەریان لە لیژنە 21 کەسییەکەی دەستووردا هەبێت.

گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەد عەلی یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەگەرچی فراکسیۆنەکانی تورکمان و مەسیحی لە لیژنەی 21کەسییەکەی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستوودار ھەر یەکەیان نوێنەرێکان دەبێت و ئەمە یەکلایی بووەتەوە، بەڵام لەئێستادا لایەنەکانی دیکە ناڕازین لە دانانی نوێنەری ئەو فراکسیۆنانەی کە تەنیا یەک کورسییان لە پەرلەمانی کوردستاندا هەیە، بەڵام ئێمە پێداگری دەکەین و دەمانەوێ ئەوانیش لە لیژنە 21 کەسییەکەی دەستووردا بوونیان هەبێت.


(یاسین) دەیشڵێت، ئەگەرچی گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەت درێژەی هەیە، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنی زەرد لەهەوڵەکانمان بەردەوامین و پیداگرین کە دەبێ ئەو فراکسیۆنە یەک کورسیانەیش لە لیژنەی ئامادەکاریی دەستووردا نوێنەریان هەبێت.

بڵند ئیبراھیم
 

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار