یادی بۆردوومانكردنی پردی گەڵاڵە دەكرێتەوە

سۆران-KDP.info- دوای ئەوەی لە 26/4/1974ـدا رژێمی بەعسی رووخاو پردی گەڵاڵەی بۆردوومان كرد، بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 كەس شەهید و بریندار بوون، ئەمڕۆیش بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكوومی و كەسوكاری شەهیدان، یادی بۆردوومانكردنی پردی گەڵاڵە دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری شارەدێی گەڵاڵە (كاروان كەریمخان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا ئەو ناوچەیە بە پایتەختی شۆڕش هەژمار دەكرا، سەركردایەتیی شۆڕشیش بە ڕابەرایەتیی (بارزانی نەمر) لەو ناوچەیە بوو، ئەو كاتیش شەڕ و بۆردوومانی گەورە رووی دا، كە بە یەكێك لە گەورەترین بۆردوومانی ئەو ناوچەیە دادەنرێت، كاتێك كە لە 26/4/1974 رژێمی بەعس بۆردوومانی پردی گەڵالەی كرد، كە نزیكەی 100 شەهید و برینداری لێ كەوتەوە، ساڵانەیش وەك نەریتێك یادی ئەم رووداوە كارەساتبارە لە پردی گەڵالە دەكرێتەوە".
رابین شێروانی




