٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

43 ئێزدیی دیكە ڕزگار كران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی17-ی پارتی لە شنگال دەڵێت، چەند كوردێكی دیكەی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش ڕزگار كران و ئەمڕۆیش دەگەڕێنەوە ناو كەسوكاریان.

بەرپرسی لقی 17-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە شنگال (وەحید باكۆزی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "هەوڵەكان بۆ ئازادكردنی ئەو خێزانە ئێزدیانە بەردەوامن كە لە ژێردەستی داعشدان، ئەمڕۆیش 43 ئێزدی گەییشتوونەتە لای هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دواتریش دەچنەوە لای خانەوادەكانیان".

(باكۆزی) گوتیشی: "هەوڵی جیددی بۆ‌ ئازادكردنی برا ئێزدییەكان دەدرێت و، لەو پێناوەیشدا چی پێویست بێت دەیكەین".
حەكیم حیكمەت
 

هەواڵی پەیوەندیدار