٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولاییەكان داوای زیادكردنی هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكەدا دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، خەڵكی ناوچەكە داوا دەكەن پێشمەرگە پارێزگارییان لێ بكات و بڕیارە ژمارەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لەو سنوورەدا زیاد بكرێت.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دیالە (عامر رەفعەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموركراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار دراوە هێزی پێشمەرگە لە سنووری جەلەولا و خانەقین زیاتر جێگر بكرێن و، ئەم جێگركردنەیش هیچ پەیوەندییەكی بە حەشدی شەعبی و میلیشیاكانەوە نییە، بەڵكە دەبێت پێشمەرگە ئەو ناوچانە بپارێزێت، میلیشیاكانیش بە شێوەیەكی یاسایی نەهاتوون بۆ جەلەولا و بە ڕێككەوتنی سیاسی هاتوون، بۆیە دەبێت بە ڕێككەوتنی سیاسییش بڕۆنەوە".
(ڕافعەت) گوتیشی: "پێشمەرگە بە شێوەیەكی یاسایی هاتووە و پارێزگاری لە خاكی خۆی دەكات، خەڵكی ناوچەكەیش داواكارییان ئەوەیە كە دەبێت هێزی زیاتری پێشمەرگە ڕەوانەی جەلەولا بكرێت، ئێستایش خۆشبەخاتە پێشمەرگە ناوچەكان دەپارێزێت و بڕیارە هێزی پێشمەرگەی زیاتر لەو سنوورەدا جێگیر بكرێن، لە دوای چۆڵكردنی سوپای عێراقیش، پێشمەرگە ئەو ناوچانەی پاراستووە، ئەگەرنا ئێستا سەرجەم ئەو ناوچانە لە دەست داعشدا دەبوون، ئەمە جگە لەوەی كە ئێستا پێشمەرگە پارێزگاری لە سەرجەم بیرەنەوت و كێڵگە نەوتییەكان دەكات".

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەیشی دا: "دەبێت هەموو لایەك ئەوە بزانن كە ئێستایش ئەگەر پێشمەرگە نەبێت، ئەوا خانەقین و دەڤەرەكەیش دەكەونە دەست داعش، چونكە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەو شوێنانەی میلیشیایان لێ بووە، هیچ بەرەوپێشچوونێك ڕووی نەداوە".
كارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار