سۆران.. پرسی عێراقی دوای داعش تاوتوو دەكرێت

سۆران -KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ نووسینگەی سۆرانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە هۆڵی بۆنەكانی هەوارگەی پانكی گەشتیاری كۆڕبەندێك بە ناوونیشانی "عێراقی دوای داعش" ساز بكات.
سەرچاوەیەك لە نووسنگەی سۆرانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو كۆڕبەندە بە هاوكاریی هزری ئیسلامی دەبێت، كە تێیدا ژمارەیەك كەسایەتیی شارەزا لەم بوارەدا بەشداری دەكەن و پرسی عێراقی دوای داعش تاوتوو دەكەن".
رابین شێروانی




