٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیدی کاتی ڕەوانەکردنی ١٧%ی بودجەی هەرێمە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی نەوت وغاز لە پەرلەمانی عێراق گوتی، مادامەکینێ ھەرێمی کوردستان ئا وەها پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدادا، بەغدایش لەمەولا دەبێ ڕێژەی ١٧% بوودجەکەی ھەرێمی کوردستان بەبێ کەموکووڕی ڕەوانە بکات.

(کاوە محەمەد) ئەندامی لیژنەی نەوت‌وغاز لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەختی خۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراقی کردووە، ئێستاکە ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٥٢٠ھەزار هەتا ٥٤٠ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات."
(کاوە محەمەد) گوتیشی، بڕیارە تاوەکو سەرەتای مانگی دادێ ڕێژەی ھەرناردەکردنی نەوت بکرێتە ٥٥٠ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا؛ تاوەکو مانگی شەش دەگاتە ٦٠٠ھەزار بەرمیل و، مانگی ھەشت دەگاتە ٦٢٥ھەزار بەرمیل نەوت و، هەتا ئاخروئۆخری ساڵیش ئەو مانگانەی کەم ھەناردە کراوە، قەرەبوو دەکرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، پێویستە حکوومەتی عێراق پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ھەرێمدا و، بەبێ کەموکورتی، هەم ١٧%ـی بوودجەی گشتی بنێرێت بۆ ھەرێمی کوردستان، هەم بوودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بکات و، ئیتر واز لەو چۆڕەچۆڕناردنەی بوودجە بهێنن.
بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار