٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ئەوەندەیان نەماوە و، ئاخریانە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە باشیك ڕایگەیاند، بڕانەوەی داعش نزیك بووەتەوە، ئاخر پێشمەرگە ورەیان بەرزە و، لە سەرجەم میحوەرەكانەوە، داعشیان داوەتەوە دواوە؛ وایان لێیان کردووە، پشت لە شەڕ هەڵدەکەن و ڕادەکەن.


(عەمید بەهرام دۆسكی) فەرماندەی پێشمەرگە لە باشیك بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕەوشی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر باشە و، مەعنەویاتی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بەرزە؛ بارودۆخی شەڕ گۆڕاوە و، لە سەرجەم میحوەرەكان هێزەكانی پێشمەرگە داعشیان داوەتە پاشەوە و، زەبرێكی كوشندەیان لێ داوە، لە هەر هێرشێك كە ئەوان بهێنن، بە ساغی ناگەڕێنەوە و جەنازەكانی خۆیان لە بەرەكانی شەڕ بەجێ دەهێڵن، مەعنەویاتی داعش بە تەواوەتی ڕووخاوە و، خەڵکی ئەو شوێنانەی ئەوان گوایە ئیدارەی دەكەن، لێیان بێزار بوونە.


گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش دەورێكی باشیان بینیوە لە کوتان و، پاشەوەبردنی چەكدارانی داعش؛ خۆڕاگرییەکەی خەڵكی كوردستانیش بێ‌تەئسیر نەبووە لە تواندنەوەی داعش."


عەمید (بەهرام دۆسكی) ئاشكرایشی كرد، تا یەك بست خاكی كوردستان لە دەستی تیرۆریستان مابێت، ئێمە ڕاناوەستین تا ڕزگاری نەكەین، تا یەك پێشمەرگە مابێت، شەڕ لە پێناو ڕزگاركردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكەین؛ چی وایشی نەماوە مزگێنیی ئازادكردنی ئەو ناوچانە دەدەینە خەڵكی خۆمان و، داعش ئاخریەتی.


ڕابین شێروانی
 

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار