بەركەوتەی كیمیابارانەکەی خۆشناوەتی مووچەیان پێ دەدرێت

هەولێر-KDP.info-حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی بۆ کۆمەڵە بریندار و بەركەوتەیەکی کیمیابارانەکەی خۆشناوەتی بڕییەوە.
بە پێی بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە كۆپیەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، باربوو (مینحە)یەكی مانگانە بۆ بەركەوتەکانی كیمیابارانەکەی دۆڵیخۆشناوەتی و بالیسان دەبڕدرێتەوە.
بەو گوێرەیە، 49 بەرکەوتەی دی، مانگانە 400هەزار دینار مووچەیان پێ دەدرێت؛ مووچەکە لە مانگی شوباتەوە ئەژمار دەكرێت.
ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كاروباری شەهیدان لە كاتێكدایە، پێشتریش دوو کۆمەڵە بەركەوتەی كمیابارانەکەی دۆڵی خۆشناوەتی لەو بڕیارە سوودمەند بووبوون.
دوای ئەوەی لە لایەن لیژنەیەكی پزیشكی وەزارەتی شەهیدان پشكنین بۆ بەركەوتەکانی كمیاباراندەكرێت و چارەسەریان پێ دەدرێت، ناویان دەنێردرێتە سەرەوە بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.
یەحیا سابیر




