هەرێم هێنانی بەربوومی ئاژەڵی لە ڕۆمانیاوە قەدەغە کرد

هەولێر-KDP.info- بەرهەمەكانی گۆشتی ڕۆمانیا و هێنانی هەموو جۆرە پەلەوەرێک لەو وڵاتەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: 'لەبەر پەتای پەسیوی پەلەوەران (ئەنفلەوەنزای باڵندە) هێنانی پەلەوەر لە ڕۆمانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەكانی ڕێكخراوە جیهانییەکەی تەندروستیی ئاژەڵداری، هەرێم هێنانی هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەكی ــ زیندوو بێ یان وەکوژراو ــ لە وڵاتی ڕۆمانیاوە قەدەغە كردووە.
ڕێكخراوە جیهانییەکەی تەندروستیی ئاژەڵداری ئاشکرای كردووە ئەو پەسیوی پەلەوەرانەی بە ڕۆمانیادا بڵاو بووەتەوە، زۆر مەترسیدارە و بە دڕەپەسیوی ئێچئێس (hs) ناسراوە.
یەحیا سابیر




