فازڵ نەبی: حەفتەی دابێ پارەکەی هەرێم رەوانە دەکرێت

هه‌ولێر-KDP.info-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێ، حەفتەی دابێ حکوومەتی عێراق پارەی هەرێم دەنێرێت و بڕەکەیشی لە جاران زیاترە.
(فازڵ نه‌بی) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "حه‌فته‌ی دابێتەوە كه ده‌كاته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه، دیار ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دەینێرێت، به‌ڵام به تەئکید ئه‌و پاره‌ی بۆ ئه‌م مانگه ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت، له مانگی ڕابردوو زیاتره، كه مانگی ڕابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 527 ملیار دیناری ڕه‌وانه كردبوو، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕێكه‌وتنەکەی هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر جێبه‌جێ كراوه، حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر له جاران نه‌وتی هه‌نارده كردووه و، حكوومه‌تی عێراقیش ناچاره زیاتر پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
(فازڵ) گوتیشی، بۆ مانگه‌كانی دی ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو زیاتر ببێت ئه‌وا بڕی ئه‌و پاره‌ی هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت زیاتر ده‌بێت.
ڕابین شێروانی




