٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٤٠ داعشی دیكەیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ٣٢ تەرمی داعش لە شنگال گەڕاونەتەوە مووسڵ و، هەشت تیرۆرستیش لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە كوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ ٣٢ تەرمی تیرۆریستانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ مووسڵ كە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە لە میحوەری شنگال كوژراون".
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئینتیسار لە مووسڵ چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە تیرۆریستانی داعش كردووە و، لە ئاكامدا هەشت تیرۆرستی داعش كوژراون.

ڕوونیشی كردەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی نهێنیی داعش ١٢٥كەسی دیكەیان لەناو سەنتەری شاری مووسڵ دەستگیر كردووە كە رەتیان كردووەتەوە بۆ شەڕكردن بچنە ریزەكانیانەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار