په‌یكه‌ری جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له یه‌ریڤان دانرا

دهۆك-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش رایگه‌یاند كه، له میانی سه‌ردانیاندا بۆ یه‌رڤیان په‌یكه‌ری جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له یه‌ریڤان دانرا.
(شێخ شامۆ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "شاندێكی كوردانی ئێزدی كه من سه‌رۆكایه‌تییم ده‌كرد سه‌ردانی ئه‌رمەنستانمان كرد تا بچینە رێوره‌سمی دانانی په‌یكه‌ری جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له یه‌ریڤان."
شێخ شامۆ و شاندی یاوه‌ری له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌دا گوڵێكی شنگالیان دانایه سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه؛ (شامۆ) جه‌حتی كردەوە كه، بۆیە چوونە بۆ یه‌ریڤان تا ئەو په‌یكه‌ره دابنێن و، ببینە شەریکەخەمی برایانی ئه‌رمەن، كه ئه‌وانیش جینۆسیادبوونه وه‌ك كوردانی ئێزدی.
(شامۆ) گوتیشی كوردانی ئێزدی له 3/8/2015 له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش تووشی جینۆساید بوونه و به سه‌دان‌هه‌زار ئیزدی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون، كچ و ژن و پیاو و منداڵی ئیزدیانیان ڕفاند و، زۆرێکیان لێ شه‌هید كردین، به‌ڵام له سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وا خه‌ریكه ته‌واوی شنگال ئازاد بكرێت و، پێشمه‌رگه كوردانی ئێزدییان پاراست.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌رمه‌نستانی كرد و، له‌وێدا باسی ئه‌و كاره‌ساته‌یان كرد كه به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هاتووه.
پاشان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌رمنستان هاتە مەراسیمی دانانی په‌یكه‌ری جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له یه‌ریڤان.
حه‌كیم حكمه‌ت




