یه‌كیەتیی ئه‌وروپا داوایه‌كی 'سه‌رۆك بارزانی'ـی جێبه‌جێ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر داوایه‌كی (سه‌رۆك بارزانی) ڕه‌زامه‌ندبوو كه هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی نوێنهرایهتییهكهیهوه له ئه‌ورووپا ده‌توانێ لە كۆبوونه‌وه‌كانى نێوانیان له هه‌موو ئاسته‌كانى پسپۆڕ و كۆمیته و وه‌زیردا بێت، به‌شداری هه‌بێت.
دواى واژۆكردنى ڕێكهوتنى هاوكارى و ههڤاڵبهندى له نێوان یەکیەتیی ئه‌وروپا و حكوومه‌تى عێراق له ساڵى 2012 و به‌بێ ئاماژه‌كردن به ناوى هه‌رێمى كوردستان و بێبهشدارى پێكردنى نوێنه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێم، له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یەکیەتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: "دواى باسكردنى ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن (مه‌سعود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێم كه هه‌رێم به‌شدار بێت له ڕێكه‌وتنه‌كه و نوێنه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێمیش به‌شدار بن، یەکیەتیی ئه‌وروپا به پیر داواكه‌ى (بارزانى) چوو و، بڕیاریان دا كه حكوومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تییەکەی ئهوروپایەوە به‌شداربێت لە كۆبوونه‌وه‌كانى نێوانیان له هه‌موو ئاسته‌كانى پسپۆڕ‌و كۆمیته‌و و وه‌زیردا بێت."
(دلاوه‌ر ئاژگه‌یى) ڕایگه‌یاند: "بێگومان ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌ى دیپلۆماسیه‌تى كورده له ڕیز جیهاندا."
کەنعان بەهادین




