٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە یادی سەد ساڵەی چەنەقەڵادا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبوڵ-KDP.info-بە نوێنەرایەتی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە داوەتێکی فەرمی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەشداری لە یادی سەد ساڵەی چەنەقەڵادا کرد.

بە نوێنەرایەتی  (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە داوەتێکی فەرمیی  وڵاتی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی ٢٤-٢-٢٠١٥ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری، لەگەڵ سەرۆك و شاندە فەرمییەکانی شەست وڵاتی دیكەی جیهان و بە ئامادەبوونی (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)  سەرۆکكۆمار و (ئەحمەد داود ئۆغڵو) سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەتی توركیا و  چەندین کەسایەتیی ناودار، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی  سەد ساڵەی شەڕی چەنەقەڵادا لە شاری ئیستانبوڵ کرد.

جەنگی چەنەقەڵا لە 23ی نیسانی ساڵی 1915 و لە میانەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەكانی هاوپەیمانەكان لە گەرووی چەنەقەڵا ڕوویداوە و پەیامی ئەم  یادکردنەوەیەش  خواست و هەوڵدانی گەلانی ناوچەکە و جیهان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان و  ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی جەنگە کارەساتهێنەکان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار