٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووچەی مانگانە بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی راگەیاندرا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران، ناوی ژمارەیەك لە بەركەوتووانی چەكی كیمیای رایگەیاند، کە مانگانە هەر بەركەوتوویەكی چەكی كیمیایی 400 هەزار دینار وەك منحیەكی تایبەت بۆیان خەرج دەكرێت.

(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەو ناوانەی رەوانە لیژنەی پزیشكی كرابوون، ڕێژەی بەركەوتنی چەكی كیمیای دیاری كراوە و بڕیاری لیژنەی بۆ دەرچووە، ئەوا بە رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی وەزارەتی دارایی وەرگیراوە و ناویان تۆمار كراوە و مانگانە هەر یەك لەوانە 400 هەزار دینار وەك منحیەكی تایبەت بۆیان خەرج دەكرێت و ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی ناسنامەكانی بەركەوتووی چەكی كیمیاین، بۆ ئەوەی لە بانكەكان مووچە وەربگرن.
( ئەشقی) ئاماژەی بەوەش كرد، ناوی ژمارەیەكی دیكەی بەركەوتوو لە ئەنجوومەنی وەزیرانە هەر كات ناویان دەرچوو، ئەوانیش ئاگادار دەكەینەوە.
گوتیشی:هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردن بە كەسوكاری شەهید و ئەنفاڵ و كیمیابارانكراوەكان باشتر دەخەینەگەر، هەر بۆیە ئێستا خەریكی وەرگرتنی مامەڵەی تاپۆی زەوی وەجبەی حەوتەمین، بۆیە داوا لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین سەردانمان بكەن".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار