٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە تاوانی سپایکەر بێدەنگن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی سپایکەر تا ئێستا  بێوەڵامن و، پەرلەمانتارێکیش داوای روونکردنەوە دەکات.

(د.ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت:" پاش ئه‌و تاوانه‌ى كه‌ له‌ سپایكه‌ر ئه‌نجامدرا لیژنه‌یه‌ك له‌ په‌ڕله‌مانى عیراق بۆ زانین و چۆنیەتی روودانی تاوانەکە پێک هێنرا، به‌ڵام دەمێکی زۆرە لیژنه‌كه‌ هیچ زانیاریه‌كى واى نییە و بێدەنگن، بۆیه‌ دوامان له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان كرد، زانیارى زیاتر له‌و لیژنه‌یه‌ وه‌ربگرن و بیده‌ن به‌ په‌ڕله‌مانتاران كه‌ بۆچى تائێستا ڕاپۆرتى خۆیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتیشى،"سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان له‌ ئێستادا داواى كردووه له‌و لیژنه‌یه‌‌ زیاتر له‌ كاره‌كه‌یاندا ورد بن و به‌ دواداچوونى زیاتر بۆ گه‌یشتن به‌ ڕاستى ئه‌و رووداوه‌ بكه‌ن.
( جاف ) دەیشڵێت، كه‌سوكارى قوربانیانى سپایكه‌ر تا ئیستاش لێمان ده‌پرسن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌لامان پێ نیه‌ و چاوه‌ڕێىی ئه‌نجامى ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ین.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار